یەكێتی تۆپی پێی عێراق لەبریارێكی خۆی پاشگەزدەبێتەوە

11/09/2019 - 09:17 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

سەرەتای ئەم هەفتەیە یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی یاری جامی سوپەری عێراق لەنێوان پاڵەوانی خول و جامی راگەیاند".

ئەندامێكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق رایدەگەینێت یەكێتییەكەمان لەبریارەكەی خۆی پاشگەزدەبێتەوە و یاری جامی سوپەری عێراق لەنێوان زەورا و شورتە بەرێوەدەچێت".

عەلی جەبار سەرۆكی لێژنەی پێشبركێیەكان و جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند : " یاری جامی سوپەری عێراق لە (14)ـی ئەم مانگە بەرێوەدەچێت و هیچ بریارێك نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی".