فەرمی... بۆ جاری یەكەم لەمێژوودا شورتە بووە پاڵەوانی جامی سوپەری عێراق

15/09/2019 - 09:59 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

لەیاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی سوپەری عێراق یانەی شورتە بەلێدانی یەكلاكەرەوە لەیانەی زەورای بردەوە و نازناوەكەی بەرزكردەوە".

لەكاتی ئاسایی هەردوو یانەی زەورا و شورتە بەئەنجامی (1 – 1) یەكسانبوون ، بەلێدانی یەكلاكەرەوەش یانەی شورتە بەئەنجامی (4 – 3) بردنەوەی تۆماركرد".

بەم ئەنجامەش یانەی شورتە بۆ جاری یەكەم لەمێژوودا بووە خاوەنی نازناوی جامی سوپەری عێراق".