خولی نایابی عێراق بەبردنەوەی قوەجەویە و شورتە دەستی پێكرد

19/09/2019 - 08:55 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

یارییەكانی وەرزی نوێی خولی یانە نایابەكانی عێراق دەستی پێكرد ، لەیەكەم گەریشدا یانەی شورتەی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بەئەنجامی (2 – 1) لەیانەی حدودی بردەوە".

لەخولەكی 21 وەلید سالم گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی شورتە تۆماركرد ، لەگێمی دوەم و لەخولەكی (51) حوسام جادەلله گۆڵی یەكسانبوونی بۆ حدود تۆماركرد ، تەنها (10) خولەك بەسەر ئەم گۆڵە تێپەری و یانەی شورتە لەرێگای عەلا عەبدولزەهرە گۆڵی دووەم و سەركەوتنی تۆماركرد".

لەیارییەكی دیكەشدا یانەی قوەجەویە بە ئەنجامی (2 – 0) لەدەرەوەی یاریگای لەیانەی ئەمانەی بەغدای بردەوە".

كەرار نەبیل لەخولەكی (9) گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی قوەجەویە تۆماركرد ، لەخولەكی (31)ـیش ئیبراهیم بایش ئەنجامەكەی بۆ یانەی قوەجەویە دوو هێندە كرد ، بەمەش لەیەكەم یاری وەرزی نوێ سێ خاڵیان بردەوە".