كاتانیچ : رووبەرووبوونەوەی بەحرێن لە ئێران قورسترە

19/11/2019 - 10:34 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

شتریچكۆ كاتانیچی سلۆڤینی و راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەبارەی یاری بەرامبەر بەحرێن دەدوێت و دەڵێت یارییەكەی بەحرێن لەیارییەكەی ئێران قورسترە".

كاتانیچ لە لێدوانێكیدا رایگەیاند : " یارییەكەی ئەمرۆمان زۆر قورسە ، بەڵام ئێمە بەباشی خۆمان ئامادەكردووە و دەمانەوێت سێ خاڵ بەدەستبهێنین".

وتیشی : " عەلی عەدنان بەشداری یارییەكە ناكات ، بەڵام شوێنگرەوەی هەیە و دەتوانین لەیارییەكەی بەحرێن بەباشی دەربكەوین و بردنەوە تۆماربكەین".