ئەمرۆ لەیانە پاڵەوانەكانی عەرەبی قوەجەویە یاری هەیە

16/12/2019 - 10:46 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی دووەمی یانە پاڵەوانەكانی عەرەبی , هەردوو یانەی قوەجەویە و مەولودیەی جەزائیری رووبەرووی یەكترببنەوە.

یارییەكە كاتژمێر (10:00) شەو بەكاتی هەولێر لەسەر یاریگای (5ـی جوڵای) بەرێوەدەچێت.

لەیاری چوون هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسانبوون ، دەرفەت لەبەردەم هەردوو یانە كراوەیە بگەنە قۆناغی چارەكی كۆتایی.

براوەی یارییەكە راستەوخۆ دەگاتە قۆناغی سێیەم و دۆراویش ماڵئاوایی دەكات ، یەكسانبوونیش جگە لە (0 – 0) یانەی قوەجەویە دەگەینێتە قۆناغی چارەكی كۆتایی.