یاریزانێكی شورتە لە رووسیا داوادەكرێت

25/01/2020 - 13:35 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

سەرچاوەیەك لە یانەی شورتەی عێراقی رایدەگەینێت ، یاریزانێكی ئەو تیپە لەلایەن یانەیەكی روسیا داوا دەكرێت.

 

سەرچاوەیەك لەیانەی شورتە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت رایگەیاند : " سەفا هادی یاریزانی تیپەكەمان لەلایەن یانەیەكی رووسی داواكراوە بۆ ئەوەی پەیوەندیان پێوەبكات".

 

سەرچاوەكە دەلێت : " سەفا لە ئوردن نەگەراوەتەوە و لەشاری عەممان ماوەتەوە بۆ ئەوەی كارەكانی لەگەڵ یانەیەكی رووسی تەواو بكات، ناوی ئەو یانەیەش لەچەند كاتژمێری داهاتوو ئاشكرا دەكرێت".