یانەیەكی عێراقی بۆندێك لەگەڵ یاریزانێكی كرواتی واژۆ دەكات

پێنج شەممە, 28 کانونی یەکەم 2017 06:21

 

دەستەی كارگێری یانەی قوەجەویەی عێراقی بەشێوەیەكی فەرمی لەگەڵ ئەستێرەیەكی پیشەگەری كرواتی گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی".

حوسام ئەلدەراجی رێكخەری راگەیاندنی یانەی قوەجەویە لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری كووورە وتی : " كارگێری تیپەكەمان بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی لەگەڵ (سانین مومفیچ)ـی كرواتی واژۆ كرد".

دەشڵێت : " سانین مومفیچ لەهێڵی ناوەراست یاری دەكات و یەكێكە لە باشترینەكانی كرواتیا ، بەمەش لە كۆتایی هەفتە پەیوەندی بە ریزەكانمان دەكات".

جێی باسە سانین مومفیچ تەمەنی (27) ساڵە و بە یەكێك لە باشترینەكانی دروستكەری یاری هەژمار دەكرێت ، درێژی باڵای دەگاتە (182)سم".


 

رێكان عزیز