ئەمرۆ یەك هەزار عێراقی دەچنە خاكی كوێت

دوو شەممە, 01 کانونی دووەم 2018 07:26

 

یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كردووە ، سەرۆكی ئەنجومەنی ئوممەی كوێتی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی وڵاتەكەی گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ رێگەپێدان بە هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق بچنە خاكی كوێت و بینەری یارییەكانی قۆناغی پێشكۆتایی جامی كەنداوی عەرەبی ببن".

محمد خەلەف ئەندامی لێژنەی راگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق وتی : " لێژنەی رێكخەری پاڵەوانیەتی جامی كەنداو بەئێمەیان راگەیاندووە ، بەرپرسانی باڵای كوێت رازی بوون هاندەرانی هەڵبژاردەكەمان بچنە خاكەكەیان".

دەشڵێت : " ئەمرۆ چەندین هاندەری عێراقی روودەكاتە وڵاتی كوێت بۆ ئەوەی لەیارییەكەی سبەی نێوان ئیمارات و عێراق ئامادەبن ، كە لە قۆناغی پێشكۆتایی رووبەرووی یەكتردەبنەوە".


 

رێكان عزیز