زانیاری لەبارەی یارییەكەی ئەمرۆی عێراق بزانە

سێ شەممە, 02 کانونی دووەم 2018 06:04

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی جامی كەنداوی عەرەبی 23 كە ئێستا یارییەكانی لە وڵاتی كوێت بەردەوام بێت هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئیمارات رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (8:30) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (جابر بن حەمەد)ـی نێودەوڵەتی لە شاری عارزیە بەرێوەدەچێت".

عێراق لە قۆناغی گرووپەكان رووبەرووی هەڵبژاردەكانی بەحرێن و قەتەر و یەمەن بوویەوە و بە پلەی یەكەم سەركەوت بۆ قۆناغی پێشكۆتایی".

براوەی یارییەكەی ئەمرۆ لە یاری كۆتایی جامی كەنداوی 23 رووبەرووی براوەی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عومان و بەحرێن دەبێتەوە".


 

رێكان عزیز