شورتەی عێراقی و پێشمەرگە رێككەوتنێكیان واژۆكرد

25/02/2018 - 11:33 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

دەستەی كارگێری یانەی شورتەی عێراقی بەشێوەیەكی فەرمی گەیشتۆتە رێككەوتن لەگەڵ دەستەی كارگێری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ ئەوەی ئەزمونی یەكتر ئاڵوگۆر بكەن".

تەحسین ئەلیاسری بەرپرسی راگەیاندنی یانەی شورتەی عێراقی لە لێدوانێكیدا وتی : " لە شاری سلێمانی و لەسەر داواكاری مەحمود ئەحمەدی سەرۆكی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئامادەبووین بۆ واژۆكردنی رێككەوتنامەیەكی لەیەكترگەیشتن و ئالوگۆری ئەزمونەكان لەگەڵ ئەم یانەیەدا".

وتیشی : " لە پرۆتۆكۆلەكە هاتووە ، هەردوو یانە پەیوەندی چڕیان دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئۆرودوگای مەشقی ناوخۆیی و یانە كوردییەكە لە سلێمانی سپۆنسەری مەیدانی یارییەكانی یانەی شورتە دەبێت و ئەو یانەیەش لە بەرامبەردا لە بەغدا پێشوازی لە یارییەكانی پێشمەرگەی سلێمانی دەكات".


 

رێكان عزیز