یونس مەحمود پۆستێكی نوێی وەرگرت

05/03/2018 - 09:08 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

یونس مەحمودی عێراقی و ئەستێرەی تۆپی پێی شێرەكانی رافیدەین پۆستێكی نوێ وەردەگرێت و دەبێتە سەرۆكی رابیتەی یاریزانە نێودەوڵەتییەكانی پێشوو".

یونس مەحمود لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی عێراق خۆی كاندیدكرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی رابیتەی یاریزانە پیشەگەر و نێودەوڵەتییەكانی رابردوو".

لە دەنگدانەكە (58) یاریزان بەشداریان كرد ، هەریەكە لە (لەیس حوسێن و حەمید رەشید و حەبیب جەعفەر و سادق سەعدون و نەعیم سەدام) خۆیان بۆ ئەم پۆستە كاندید كرد".

دوای جیاكردنەوەی دەنگەكان ، یونس مەحمود بە سەرۆكی رابیتەی یاریزانە پیشەگەرەكانی پێشووی تۆپی پێی عێراق دەستنیشان كرا".


 

رێكان عزیز