یانەیەكی عێراقی ریمۆنتادایەكی مێژوویی كرد

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 06:26

 

لەمیانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی جامی یەكێتی ئاسیا هەردوو یانەی قوەجەویەی عێراقی و مالكییەی بەحرێنی رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی قوەجەویە دواكەوتنی خۆی بە ئەنجامی (3) گۆڵ كردە پێشكەوتن بە ئەنجامی (4) گۆڵ و ریمۆنتادای ئەنجامدا".

لەسەرەتادا (عیسا عەبدولوەهاب) دوو گۆڵی تۆماركرد ، دواتر ئیسرا عامر گۆڵی سێیەمی بۆ مالكییە تۆماركرد".

یاریزانای قوەجەویە كەوتنە خۆیان و چوار گۆڵیان تۆماركرد ، دوو لە چوار گۆڵەكە (ئەمجەد رازی) تۆماریكرد ، دوو گۆڵەكەی دیكەش یاریزانان (محمد زاهیر و حومادی ئەحمەد) تۆماریانكرد".

بەم ئەنجامەش یانەی قوەجەویە خاڵەكانی خۆی بۆ (7) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی یەكەمی گرتووە".


 

رێكان عزیز