بەفەرمی ... عێراق میوانداری پاڵەوانیەتییەكی سێ قۆڵی دەكات

پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 07:40

 

یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی بریاریدا پاڵەوانیەتی سێ قۆڵی دۆستانەی نێودەوڵەتی لە شاری كەربەلاوە گواستەوە بۆ شاری وەرزشی بەسرە".

حوسێن خۆراسانی ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی تۆپی عێراق لە لێدوانێكیدا وتی : " یەكێتی تۆپی پێی عێراق بریاریدا پاڵەوانیەتی دۆستانەكە كە لە (22) تا (27)ـی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت لە یاریگای كەربەلاوە بگوازێتەوە یاریگای بەسرە".

دەشڵێت : " هۆكاری گواستنەوەی یاریگاكە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە یاریگای وەرزشی بەسرە خاوەنی چەند یاریگایەكی بچوكە بۆ مەشقكردن و هەروەها یاریگای بەسرە پێشوازی لە زۆرترین هاندەر دەكات".


 

رێكان عزیز