بزانە گۆڵكاری ئەم وەرزەی خولی عێراق چەند گۆڵی تۆماركرد؟

شەممە, 21 تەمموز 2018 06:51

 

ویسام سەعدون یاریزانی یانەی نەفتی میسان بەشێوەیەكی فەرمی بە باشترین گۆڵكاری ئەم وەرزەی خولی عێراق دەستنیشان كرا".

ویسام سەعدون لەم وەرزەدا توانی (24) گۆڵ تۆمار بكات و پێشەنگی گۆڵكاران وەربگرێت و خەڵاتەكە بباتەوە".

ویسان توانی بەجیاوازی تەنها یەك گۆڵ پێش ئەمجەد رازی هێرشبەری قوەجەویە بكەوێت و بەجیاوازی (2) گۆڵیش پێش عەلا عەبدولزەهرەی یاریزانی یانەی شورتە بكەوێت".


 

رێكان عزیز