راهێنەری یانەی هەولێر لەم كارە دەترسێت

پێنج شەممە, 13 ئەیلول 2018 07:50



عیماد عۆدە راهێنەری یانەی هەولێر لەكاتی گەیشتنی بۆ شاری بەغدا بۆ رووبەرووبوونەوەی یانەی نەفت مەترسییەكی تیپەكەی ئاشكرا دەكات".

عیماد عۆدە لە لێدوانێكیدا پێش یاری نەفت كە بریارە سبەی وەرزی نوێی خولی عێراق دەستپێبكات ، وتی : " ئێمە بۆ یارییەكە ئامادەین ، تاكە شتێك دوودڵی كردووین و لێی بترسین لایەنی جەستەیی تیپەكەمانە".

وتیشی : " یانەكەمان تەنها (18) رۆژی لەبەردەست بوو بۆ ئەوەی خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە بكات ، ئەمەش كارێكی بەس نییە بۆ ئەوەی یانەكەمان بەباشی بچێتە نێو ركابەرییەكان".




رێكان عزیز