ئەمرۆ عێراق و سعودیە لە سوپەر كلاسیكۆ رووبەرووی یەكتر دەبنەوە

دوو شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2018 07:24



وابریارە ئەمشەو كاتژمێر 9:00 هەڵبژاردەی سعودیە بەرامبەر بە عێراق یاری بكات لەسەر یاریگای زانكۆ مەلیك سعود لە پاڵەوانێتی سوپەر كلاسیكۆی دۆستانە ".

سعودیە یاری یەكەمی بە بەرازیل دۆراند بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر و عێراقیش یاری یەكەمی بە ئەرژەنتین دۆراند بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر".

یاری ئەمشەو دواین تاقیكردنەوەی قۆناغی دووەمی ئامادەكاری دەبێت بۆ هەڵبژاردەی سعودیە وەك ئامادەكاری بۆ كۆتاییەكانی جامی ئاسیای 2019 كە بریارە لە كانونی دووەمی داهاتوو ئیمارات میوانداری بكات".

سعودیە لەیاری یەكەم بەرامبەر بە بەرازیل ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد ، پیتزی راهێنەری سعودیە لەدوای یاری بەرامبەر بەرازیل گوتی یاریزانەكانمان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد نیگەرانم لە دۆرانی یارییەكە بەم ئەنجامە".