عەلی عەدنان وەڵامی راگەیاندنەكانی عێراق دەداتەوە

چوار شەممە, 17 تشرینی یەکەم 2018 07:25



عەلی عەدنانی عێراقی و كاپتنی هەڵبژاردەی شێرەكانی رافیدەین وەڵامی رەخنەكانی راگەیاندن و شەقامی وەرزشی عێراقی دەداتەوە".

عەدنان لە لێدوانێكیدا وتی : " چەند قسەیەك بەناوی منەوە دانراوە ، راگەیاندنەكان بڵاویان كردۆتەوە ، ئەو لێدوانانە دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە".

وتیشی : " من پەیوەندییەكی پتەوم هەیە لەگەڵ راگەیاندنەكان بەڵام ئەوەی بەناوی منەوە دانراوە و قسە دەكرێت ئەوە فیتنەیەكە بەهیوام لێی بەدووربن".




رێكان عزیز