هەولێر بە (3) خاڵەوە گەرایەوە

دوو شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2018 08:18



یانەی هەولێر بردنەوەی دووەمی لەم وەرزەی خولی نایابی یانەكانی عێراق بەدەستهێنا كاتێك بە سێ خاڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر كارەبا گەرایەوە".

لە ركابەرییەكانی جەولەی پێنجەمی خولەكە یانەی هەولێر بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی كارەبای بردەوە،گۆڵەكەش لەخولەكی سێیەمی كاتی بەفیرۆچووی یارییەكە لەلایەن محمد خالد جەفال تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش هەولێر بووە خاوەنی هەشت خاڵ بەشێوەیەكی كاتی پلەی شەشەمی گرتوە، لە یارییەكانی رابردووش بردنەوەیەك و دوو بەرامبەر و دۆرانێكی هەبوو".