بەهۆی یارییەكی دۆستانەوە یەكێتی تۆپی پێی عومان بەشێوەیەكی فەرمی داوای لێبوردنی خۆی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كرد".
باسل كۆركیس بەرێوەبەری كارگێری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند : " یەكێتی تۆپی پێی عومان داوای لێبوردنیان ئاراستەی ئێمە كرد بۆ ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو ، بەو پێیەی ئەوان سەرقاڵن بەیارییەكانی خۆیان".
پێشتر عێراق داوای لە عومان كردبوو ، پێش دەستپێكردنی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئاسیا ، یارییەكی دۆستانە ئەنجامبدەن ، بەڵام عومان رەتیكردەوە و سەرقاڵی خۆی بە خشتەی یارییەكانی هەڵبژاردەكە راگەیاند".
رێكان عزیز