ئەمشەو عێراق رووبەرووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

سێ شەممە, 20 تشرینی دووەم 2018 06:05

 

هەڵبژاردەی عێراق ئامادەكارییەكی باشی كردووە بۆ ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە بەرامبەر بە پۆلیڤیا كە بریارە كاتژمێر 7:00 ئەمشەو لە شاری دوبەی ئیماراتی وەك ئامادەكاری بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا بەڕێوە بچێت".

عێراق لەژێر سەرپەرشتی ستریچكۆ كاتانیچی سلۆڤینی مەشق و ئامادەكارییەكانی بۆ ئەم یارییە ئەنجامداو بەهۆی پێكانەوە هەریەك لە جەستن میرام و ئەحمەد ئیبراهیم ناتوانن بەشداری لە یارییەكە بكەن، ئەمەش كاریگەری لەسەر ئاستی تیپەكە دەبێت".

یەحیا زغەیەری سەرۆكی شاندی هەڵبژاردەی عێراق لە ئیمارات رایگەیاند ئامادەكارییەكی نموونەییمان بۆ ئەم یارییە ئەنجامداوە ئەم یارییەش سودی خۆی دەبێت و كەشێكی باش لە كامپی مەشقی تیپەكە بەدی دەكرێت".

یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقیش دووپاتی دەكەنەوە لە رووی جەستەیی و هونەری بەشێوەیەكی باش بۆ ئەم یارییە ئامادەكارییان كردووەو هەموو یاریزانەكان دەیانەوێت خۆیان بۆ راهێنەر بسەلمێنن".