لەیەكەم یاری وەك راهێنەری نوێ ، نازم شاكر لەگەڵ هەولێر دۆرا

پێنج شەممە, 13 کانونی یەکەم 2018 07:46

 

لە یەكەم یاری لە سەرپەرشتی كردنی یانەی هەولێر لەلایەن نازم شاكری راهێنەر تیپەكە لە یارییەكانی جەولەی 12می خولەكە لەیاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بە یانەی شوڕتە دۆرا.

گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەخولەكی حەفتەمی گێمی دووەم مەعروف یوسف گۆڵی بردنەوەی بۆ شوڕتە تۆمار كرد، ئەمەش دۆرانی سێیەمی لەسەریەك بوو یانەی هەولێر لەخولەكە توشی بوو،دۆرانی پێنجەمیش بوو لەم وەرزە دووچاری هاتەوە.

بەم بردنەوەیەش شوڕتە بووە خاوەنی 27 خاڵ لە پێشەنگ مایەوەو تاكە یانەی خولی نایابە تا ئێستا توشی دۆران نەهاتوە، هەولێریش بە 13 خاڵ پلەی 12می ریزبەندی گرتوە،