كەرار جاسم لەبارەی گەرانەوەی بۆ عێراق بریاری كۆتاییدا

17/12/2018 - 09:38 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

كەرار جاسمی عێراقی و یاریزانی پیشەگەر لە ریزەكانی یانەی نەفتی عبادانی ئێرانی رایگەیاند لەئێستادا نایەوێت بگەرێتەوە عێراق".

كەرار جاسم لە لێدوانێكیدا وتی : " هێشتا ساڵێك لە بۆندەكەم ماوە لەگەڵ یانەی نەفتی عبادان و یانەكەش دەیەوێت من لە ریزەكانی بمێنمەوە".

وتیشی : " چەند یانەیەكی گەورەی عێراق بۆندیان پێشكەش كردووم بەڵام من نامەوێت لە ئێستادا بگەرێمەوە وڵاتەكەم تا ئەو كاتەی بریاری خۆم دەگۆرم".


 

رێكان عزیز