بەفەرمی ... جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەستی لەكار كێشایەوە

سێ شەممە, 18 کانونی یەکەم 2018 06:18

 

یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتییەكەی قبوڵ كرد".

لە كۆبوونەوەیەكدا یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە زۆرینەی دەنگ نامەی دەستلەكاركێشانەوەی شەرار حەیدەر جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق قبوڵ كرد".

سەباح رەزا ، سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند : " بەهۆی ئامادەنەبوونی لە دوو كۆبوونەوەی رابردووی یەكێتییەكەمان ، بریاردرا بەبێ ئامادەبوونی ئەو دەستلەكاركێشانەوەكەی قبوڵ بكرێت".


 

رێكان عزیز