راهێنەری عێراق : بەرامبەر ئێران بردنەوە تۆمار دەكەین

13/01/2019 - 08:34 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە یەمەن راهێنەری هەڵبژاردەكە كاتانیچ رایگەیاند لە پێناو بردنەوە لەدواین یاری بەرامبەر ئێران یاری دەكەین".

كاتانیچ گوتی:" دڵخۆشم بەسەركەوتنی تیپەكەم بۆ قۆناغی 16می جامەكە پاش ئەو ئاستە باشەی بەرامبەر بە یەمەن پێشكەشمان كرد، گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو لەیاری داهاتوو بەرامبەر ئێران گرنگترە، بۆیە تەركیزمان كردە سەر بردنەوە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو".

گوتیشی:" دەست خۆشی لە یاریزانانی تیپەكەم دەكەم بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیاری بەرامبەر یەمەن پێشكەشیان كرد، لە یاری بەرامبەر ئێرانیش بۆ بردنەوە یاری دەكەین".

:" یاری یەكەمی ئێرانم بەرامبەر یەمەن بینیوەو یاری دووەمیشم بەرامبەر ڤێتنام بنیوە، ئەم تیپە چەند خاڵێكی لاوازی هەبوو سوود لە خاڵە لاوازەكانیان وەردەگرین".