سەرۆكوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی عێراق دەكات

15/01/2019 - 09:31 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئەندامانی هەڵبژاردەی عێراق كرد بەبۆنەی گەیشتنیان بە قۆناغی دووەمی جامی نەتەوەكانی ئاسیا".

عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پیرۆزبایی خۆی لەرێگای عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق گەیاندە یاریزانان و راهێنەر و ئەندامانی هەڵبژاردەكە".

مەهدی دەڵێت " پشتیگری هەڵبژاردەی عێراق دەكەین و بەهیواین یاریزانەكان بتوانن گەلی خۆیان دڵخۆش بكەن ، بۆ ئەمەش متمانەی تەواومان بە رۆڵەكانی خۆمان هەیە".


 

رێكان عزیز