ئەمشەو ئێران و عێراق شەر لەسەر بلیتی یەكەمی كۆمەڵەكەیان دەكەن

16/01/2019 - 09:40 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

دوای مسۆگەر كردنی سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی جامی ئاسیا، عێراق و ئێران لەسەر بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی جامی ئاسیا لە ركابەریدان و دواین یاری ئەم كۆمەڵەیە لەسەر یاریگای ئەل مەكتوم لەشاری دوبەی ئەنجام دەدەن".

عێراق سەرەتای ئەم جامەی بە بردنەوەیەكی زەحمەت بەرامبەر ڤێتنام بە 3-2 گۆڵ بەدەستهێنا، پاش ئەوەی لە یارییەكە دووجار دواكەوت پاشان براوە بوو، لەیاری دووەمیش بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بردنەوەی بەرامبەر یەمەن بەدەستهێنا گەیشتنی بە قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كرد".

ئێرانیش لەیاری یەكەم بردنەوەیەكی گەورەی بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لەگەڵ یەمەن بەدەستهێنا، پاشان بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ڤێتنامی بردەوەو سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كرد، ئێستا بە جیاوازی گۆڵ پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتوە".

ستریچكۆ كاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بەر لە یارییەكە لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا گوتی:"لەبەرچاو ئێران باشترە لە عێراق، پاڵێوراوە بۆ بردنەوە، بەڵام تیپەكەی ئێمە لە جموجۆڵ و خێرایی لە گواستنەوەی تۆپ لە ئێران باشترە، لەیاری ئەمشەو گرەو لەسەر خێرایی خۆمان دەكەین بۆ بردنەوەی ئەم یارییە، لەسەرمان پێویستە ئەنجامێكی باش لەیاری ئەمشەو تۆمار بكەین".
هەرچی ئێرانە هەوڵ دەدات قەرەبۆی دەرچوونی قۆناغی هەشتەمی جامی ئاسیای رابردوو لەسەر دەستی عێراق بكاتەوەو پلەی یەكەمی ئەم كۆمەڵەیە بەدەست بهێنێت".

كارلۆس كیرۆشی راهێنەری ئێران دەڵێت:" تۆپی پێ بریتیە لەیاری داهاتوو، یاری عێراق زۆر گرنگ و یەكلاكەرەوەیە بۆ ئێمە، هەردوو تیپ كار بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەكەمی ئەم كۆمەڵەیە دەكەن، هەموو كارێك دەكەین بۆ بردنەوەی ئەم یارییە".
لەیاری دووەمی ئەم كۆمەڵەیە یەمەن و ڤێتنام رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە، هەردوو تیپ چاویان لەوەیە بردنەوە تۆمار بكات تا بتوانن سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنن وەك یەكێك لە باشترین سێیەمەكان".