عەلی عەدنانی عێراقی و ئەستێرەی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت ئێمە لەكەس ناترسین و بەبەهێزەوە ئامادەی هەموو یارییەكانین".
عەدنان دەڵێت : " لەراستیدا لەم ماوەیەی كۆتاییدا گۆرانكارییەكی گەورە لە نەخشەی تۆپی پێی ئاسیا روویداوە ، چونكە زۆرێك لە هەڵبژاردەكان خواستی بەدەستهێنانی نازناوەكەیان هەیەو كێبركێی یەكتر دەكەن".
وتیشی : " ئێمە بۆ یارییەكان ئامادەین و پلانمان دارشتووە بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئاسیا ، لەهیچ هەڵبژاردەیەك ناترسین و دەمانەوێت دڵی هاندەرانمان خۆش بكەین".
رێكان عزیز