ئەمرۆ هەولێر یاری هەیە ، كاتەكەی بزانە

19/02/2019 - 09:00 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

بریارە ئەمرۆ لە یارییەكانی گەڕی 18ـی خولی نایابی یانەكانی عێراق یانەی هەولێر میوانداری یانەی نەفتی وەست بكات".

یارییەكە كاتژمێر (4:45)ـی ئێوارە بەكاتی هەولێر لەیاریگای فرانسۆ هەریری لەشاری هەولێر بەرێوەدەچێت".

یانەی هەولێر خاوەنی 23 خاڵەو پلەی هەشتەمی ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە لە سێ یاری رابردوو حەفت خاڵی بەدەست هێناوەو لەدواین یاریش لەگەڵ یانەی حدوود بەرامبەر بووە".

هەرچی یانەی نەفتی وەسەتە خاوەنی 21 خاڵەو پلەی 10می ریزبەندی گرتوەو یارییەكی دواخراوی ماوە، ئەم یانەیە لەدواین یاری لەگەڵ دیوانیە بەرامبەر بووە".