حەكیم شاكر ماڵئاوایی كرد

25/04/2019 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

حەكیم شاكری راهێنەری یانەی زەورا ماڵئاوایی لە یاریزانانی تیپەكەی دەكات ، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ رۆیشتن و دەستلەكاركێشانەوە لەم یانەیەدا".

رۆژنامەكانی شاری بەغدا بڵاویان كردەوە ، دوای دۆراندنی یانەی زەورا لەیارییەكانی گەڕی چوارەمی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بەرامبەر یانەی نەسر كە لەیاریگای خۆیان بە ئەنجامی (2 – 1) دۆران ، حەكیم شاكر دەیەوێت ریزی یانەكە جێبهێڵێت".

ئەو سەرچاوانە ئەوەش دەڵێن : "حەكمی لەدوای مەشقەكانی دوێنێی یانەی زەورا ماڵئاوایی لە یاریزانان كردووە و لەگەڵ كارگێری یانەكە كۆبۆتەوە بۆ پێشكەشكردنی نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی".

زەورا لە گرووپی یەكەمی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا یاری دەكات و بە كۆكردنەوەی (4) خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە بە جیاوازی (2) خاڵاَ لەدوای یانەی نەسر دێت كە پلەی دووەمی گرتووە".