ئەمرۆ رۆژنامەنووسان ناڕەزایی دەردەبڕن

09/06/2016 - 11:12 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/كوردستانی

 

بڕیارە ئەمرۆ كۆمەڵێك لە رۆژنامەنووسانی وەرزشی ناڕازی لەشاری هەولێر و لە بەرێوەبەرایەتی مەشق و راهێنان گردبوونەوەیەك ئەنجامبدەن".

رۆژنامەنووسەكان بڕیاریانداوە بەیاننامەیەكی چەند خاڵی لەبارەی رووداوەكانی یاری نێوان گازی باكوور و كۆیە دەربكەن".

بەهەمان شێوە ئەو رۆژنامەنووسانە كە ناویان ناوە (رۆژنامەنووسانی ناڕازی) پشتگیریكردنی خۆیان بۆ رۆژنامەنووسی وەرزشی (هیوا مەلا قادر) دووپات دەكەنەوە كە لەیاری نێوان كۆیە و گازی باكوور لەلایەن بەرپرسێكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كرایە دەرەوەی یاریگا".

ئەم گردبوونەوەیە لەكاتێكدایە، رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان لە ئاست بێدەنگی لێژنەی رۆژنامەنوسانی وەرزشی كوردستان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن و دەیانەوێت بەشێوەیەكی سەربەخۆ هەوڵەكانی خۆیان دووپات بكەنەوە و مافەكانی خۆیان بەدەستبهێنن و چیتر لەلایەن بەرپرسانەوە سووكایەتیان پێنەكرێت".

تێبینی / گردبوونەوەكە ئەمڕۆ پێنج شەممە 2016/6/9 لە بەڕێوبەرایەتی مەشق و راهێنان لە كات 4:30 ـی دوای عەسر، لە بەڕێوبەرایەتی مەشق و راهێنان ـ پشت هۆڵی زەرد ئەنجامدەدرێت.


 

رێكان عزیز


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved