لەم یارییە كوردێك دەبێتە یەكەمی عێراق

31/08/2019 - 09:24 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/كوردستانی

 

 

گەنجێكی كەركوكی لە پێشبڕكێی مەلەوانی لە بەغدای پایتەختی عێراق توانی پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت.

لە پێشبڕكێی خوولی مەلەوانی عێراق كە لە رووباری دیجلە لە بەغدای پایتەختی عێراق بەرێوەچوو بە بەشداری چەندین یانە، گەنجێكی كەركوكی بەناوی (دانی هیوا) توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت و ببێت بە پاڵەوانی ئەو پێشبڕكێیە لەسەر ئاستی عێراق و سەركەوتنێكی دیكەی بۆ كەركوك تۆماركرد.

(دانی هیوا) دانیشتووی گەرەكی رەحیماوای شاری كەركوكەو لە چەندین پاڵەوانییەتی دیكەی مەلەوانی پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە.