سبەی قۆناغی كۆتایی پایسكیلسواری عێراق لەسلێمانی بەرێوەدەچێت

08/10/2019 - 08:59 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/كوردستانی

 

زاگرۆس نانەكەلی

سبەی چوارشەممە رێكەوتی 9/10/2019 خولی پایسكلیسواری عێراق بۆ هەردوو ئاستی كوڕان وكچان قۆناغی چوارەم وكۆتایی بەرێوەدەچێت وئەمرۆ سێ شەممە رێكەوتی 8/10/2019 لەلیژنەی ئۆڵۆمپی شاری سلێمانی كۆبوونەوەی هونەری یەكێتی پایسكیلسواری عێراق بۆ یانەكانی بەشداربووبەرێوەدەچێت.

جێگای ئاماژەپێكردنە قۆناغی یەكەمی ئەم خولە لە شاری كەربەلا بەرێوەچوو،هەروەها قۆناغی دووەم لەشاری دهۆك بەرێوەچوو وقۆناغی سێیەم لەشاری دیوانیە بەرێوەچوو،بڕیاریشە سبەی چوارشەممە رێكەوتی 9/10/2019 قۆناغی چوارەم وكۆتایی لەشاری سلێمانی بەرێوە بچێت.

یانەكانی تێكڕایی عێراق لە كوڕان وكچان لەسەر ئاستەكانی تازەپێگەیشتوان ولاوان وپێشكەوتوان كێبڕكێی بەهێز هەیە،یانەكانی عێراق لەپایسكیلسواری لەم قۆناغەدا هەوڵی زیاتر دەدەن تا لەسێ یەكەمی خولەكەبن،تائێستاش لەسەر ئاستی كچان یانەكانی سناعە و نەورۆز و برایەتی پێشەنگ ولەسەر ئاستی كوڕان پێشكەوتوان یانەكانی سناعە وكۆیە وهەولێر لەپێشەنگن ولەسەر ئاستی لاوان یانەكانی ئامێدی و ئەولاد راجی و نەجدە پێشەنگن و لەسەر ئاستی تازە پێگەیشتوان یانەكانی ئەولاد راجی و ئاسۆ ورافیدەین ریزبەندی یانەكانیان گرتووە.

سەبارەت بە بەرێوەچوونی قۆناغی چوارەم وكۆتایی لەشاری سلێمانی مەحمود عەزیز سەرۆكی یەكێتی پایسكیلسواری عێراق ووتی: سەڕەڕای بارودۆخەكە یەكێتیەكەمان بڕیاری بەرێوەچوونی قۆناغی چوارەم و كۆتایی خلەكەیدا،ئومێد دەكەین بارودۆخەكە بەیەكجاری هێور وسەقامگیربێتەوە ویارییەكانی خولی پایسكیلسواری بەباشی بەكۆتابێت.