یەكێتی تۆپی پێی كوردستان روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

05/11/2019 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/كوردستانی

 

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان رایدەگەینێت ، به‌ مه‌به‌ستی رێكخستن و به‌ پیشه‌یی كردنی فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی كوردستان، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ چالاكییه‌كانی 2019/2020 ـی خۆی، بڕیارییدا باجی تایبه‌ت به‌م فۆتۆگرافه‌رەكان بدات.

یەكێتییەكە دەلێت : " سه‌رجه‌م فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی كوردستان و وه‌رزشوانانی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر فۆتۆگرافه‌رێك پێداویستییه‌كانی دروستكردنی باجی بۆ لێژنه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌كه‌مان به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین ناردبێ یان سه‌ردانی لێژنەی راگەیاندنی یه‌كێتییه‌كه‌مان كردبێ، كارئاسانیان بۆ كراوه‌ و باجی تایبه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانیان پێدراوه‌".

ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە:

 

به‌ مه‌به‌ستی رێكخستن و به‌ پیشه‌یی كردنی فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی كوردستان، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ چالاكییه‌كانی 2019/2020 ـی خۆی، بڕیارییدا باجی تایبه‌ت به‌م فۆتۆگرافه‌رانه‌ بدات، كه‌ ده‌زگه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فه‌رمی (بینراو و خوێنراو) یان یانه‌یه‌كی وه‌رزشی پشتگیری بكات، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌ ئه‌گه‌ری دروستكردنی هه‌ر كێشه‌ و گرفتێك لە نێو یاریگە، شوێنێكی فه‌رمی هه‌بێت لێپێچینەوەی له‌ فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌ بكات، بە دڵنیاییەوە ئه‌مه‌ له‌ سوود و قازانجی ئه‌و فۆتۆگرافه‌رانه‌یه‌، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش و پیشەییانە كاره‌كانی خۆیان ئەنجام دەدەن.

سه‌رجه‌م فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی كوردستان و وه‌رزشوانانی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر فۆتۆگرافه‌رێك پێداویستییه‌كانی دروستكردنی باجی بۆ لێژنه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌كه‌مان به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین ناردبێ یان سه‌ردانی لێژنەی راگەیاندنی یه‌كێتییه‌كه‌مان كردبێ، كارئاسانیان بۆ كراوه‌ و باجی تایبه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانیان پێدراوه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر فۆتۆگرافه‌رێك پێداویستییه‌كانی بە شێوەی ئۆنلاین نه‌ناردبێ و سه‌ردانی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌كه‌مانی نه‌كردبێ باجی بۆ نەکراوە، چونكە لە نێو یەكێتییەكەمان چەندان لێژنەی تایبەت هەن و کاری خۆیان دەکەن، دروستكردن و پێدانی باجی فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشیش، ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌ لێژنه‌ی راگه‌یاندنی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هەیە، لەگەڵ رێزدا.