بالەی ھەولێر دەیەوێت ببێتە یەكەمی عێراق

چوار شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2017 07:56

 

بەمەبەستی بەھێزكردنی ریزی پێكھاتەی یانەكەی بۆ بەشداری كردن لە خولی نایابی بالەی یانەكانی كوردستان و نایابی یانەكانی عێراقی كە بڕیارە ٢٠ی ئەم مانگە یارییەكانی عێراق بە شێوازی خول بەرێوە بچێت بە دوو كۆمەڵە یانەی ھەولێریش لە كۆمەڵەی یەكەمی خولەكە لە بەرامبەر ھەریەك لە یانەكانی (پێشمەرگەی سلێمانی،بەحری، شێروانە، ئارارات،بەلەد، حەبانیە) یاری دەكات سەرجەم یارییەكانیش لە شاری سلێمانی بەرێوە دەچێت و كۆمەڵەی دووەمیش لە ھەریەك لە یانەكانی(شورتە،گازی باشور،سەناعە، كوفە،جەبابیش،نەفتی میسان، قوەجەوییە)، بۆ ئەم مەبەستە كارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێر ژمارەیەك یاریزانی بەتوانای خۆی ھێنایەوە ریزی یانەكەی و گرێبەستی لەگەڵ مۆركردن بۆ ئەوەی بتوانێ بەم یاریزانە ئەستێرانە كێبركێ لەگەڵ سەرجەم یانە بەشداربووەكانی خولەكە بكات و خۆی بگەینێتە چوار گۆشەی زێرین لە خولی عێراقی ھەوڵی بەدەستھێنانی نازناوەكە بدات، ئەم یاریزانانەش لە ھەردوو خولی عێراق و كوردستان یاری بۆ یانەی ھەولێر دەكەین بۆیە كارگێڕی ھەولێرو یاریزانەكان رێكەوتن كە لەم وەرزە دەبنە یاریزانی تیپی یەكەمی ھەولێر یاریزانەكانیش بریتی بوون لە ھەریەك لە یاریزانان(وەلیدعارەب، شێرزاد نەوزاد، مستەفا كاكە جوان،باوەرعادل، دلۆڤان دڵشاد،ئەحمەد تەیب،محەممەدعەلی، ئەحمەد یونس،محەمەد ھەڵمەت،دیلان لیۆن،محەممەد سەلیم، بەدرەدین محەممەد) گرێبەستكردن لەگەڵ ئەم كۆمەلە یاریزانە بەھێزیەكی تر دەداتە یانەی ھەولێر كە بتوانێ كێبركێ لەگەڵ یانە گەورەكانی عێراق بكات لەسەر نازناوەكان، جێگای ئاماژە پێكردنەیانەی ھەولێر لە ماوەی ڕابردوو گرێبەستی لەگەڵ ڕاھێنەری بەتوانا خالید ساڵح مۆركرد بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی بالەی یانەی ھەولێر بكات لە خولەكانی كوردستان و عێراق.