یانەی بروسك ستافی ڕاھێنەرانی تیپەكەی دیاری كرد

دوو شەممە, 01 کانونی دووەم 2018 07:24

 

تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی بروسك ناوێكی پڕشنگدار لە مێژووی وەرزشیی كوردستان بەتایبەتیش شاری ھەولێر ، جگە لەوەی خاوەنی دوو نازناوی خولی نایابی یانەكانی كوردستانە ئەمساڵیش لە دوای ئەوەی كارگێڕی نوێی یانەكە دەستبەركاربوون بڕیاری بەشداری كردنیان داوە لە خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان بۆیە ئیدارەی یانەكە لە ئێستاوە پلانی سەركەوتنیان دارێژتووە بۆ ئەوەی تیپەكە بگەرێنەوە سەردەمی زێرینی خۆیان".

لە بارەی دەستنیشان كردنی ستافی بەرێوەبردنی تیپەكەش محەممەد حەمەخان سكرتێرو سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی بروسك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێستا وەكو كارگێڕی یانەی وەرزشیی بروسك لە یەكەم كارمان دەستنیشان كردنی دەستەی ڕاھێنەرانی تیپەكەمان بووە مامۆستا ئامانج مەحمود كە كوڕی یانەكەمان بووە ئێستا وەكو ڕاھێنەر و ھێرش عەزیز وەكو ڕاھێنەری گۆڵپارێز و خۆشم وەكو سەرپەرشتیار تیپەكە كۆدەكەینەوە بۆ ئەوەی تیپێكی تۆكمە درووست بكەین ستافی ڕاھێنەران سەرپشك كراون بۆ ئەوەی بە ھێزترین تیپ دیاری بكەین و یاریزانەكان بە ئارەزووی خۆیان دەستنیشان بكەن، تاكە ئامانجی ئێمە تەنیا دیاری كردنی یاریزانی باش و بە ئەزموونە بۆ ئەوەی تیپی یانەی بروسك بە بەھێزی بھێلینەوە بیگەرێنینەوە سەردەمی زێرین".