راهێنەرێكی دیكەی كوردستان لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

شەممە, 24 شوبات 2018 06:34

 

یانەی شەهیدانی شارەزوور کە بەشدارە لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان راهێنەری یانەکەی شاهین عەباسی لە پۆستەکەی دورخستەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ دواڕۆژ تەها قادر سەرۆکی یانەی شەهیدان ، دورخستەوەی راهێنەرەکەی دووپات کردەوەو رایگەیاند بەهۆی خراپی ئەنجامەکانەوەیەو لەم کاتەی ئێستاشدا گۆڕانکاری بکرێت باشە، چوونکە خولەکە ‌ هێشتا چەندین هەفتەی ماوەو کاتەکەی لە ئیستادا گونجاوە بۆ لابردنی ئەو راهێنەرەو لە رۆژانی داهاتوش راهێنەری نوێ دەهێنین.

یانەی شەهیدان لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە ئێستادا لە گروپی دووەم یاری دەکات و لە کۆی ٦ یاری ئەنجامیداوە تەنها ٣ خاڵی هەیەو ٣ یاری دۆڕاندووە و توشی ٣ یەکسانبوونیش هاتووە.