ئەمرۆ یانەی ئاسۆ یەكەم یاری لە وەرزی نوێ ئەنجامدەدات

چوار شەممە, 28 شوبات 2018 06:38

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەری یەكەمی وەرزی نوێ خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان هەردوو یانەی ئاسۆ و خەبات رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (2:30) دوای نیوەرۆ بەكاتی هەولێر لەیاریگای (خەبات) ئەنجامدەدرێت".

یانەی وەرزشی ئاسۆ ماوەی سێ مانگە مەشقەكانی خۆی ئەنجامدەدات بۆ ئەوەی ئامانجەكەی بپێكێت كە سەركەوتنە بۆ خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان.

كامەران جەبار (سەرپەرشتیاری یانەی وەرزشی ئاسۆ) لە لێدوانێكیدا وتی : " هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ ئەوەی لە پلانەكانمان سەركەوتووبین و بگەینە خولی پلە یەكی كوردستان".


 

رێكان عزیز