یانەی ئاسۆ یەكەم هەنگاوی بۆ ئامانجە گەورەكە دەستپێكرد

پێنج شەممە, 01 ئازار 2018 06:55

 

لەمیانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناغی یەكەمی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان هەردوو یانەی وەرزشی ئاسۆ و یانەی خەبات رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا كە لە ناحیەی خەبات بەرێوەچوو ، یانەی ئاسۆ گۆڵبارانی یانەی خەباتی كرد و بە ئەنجامی (4 – 2) بردنەوەی تۆماركرد".

پیاوی یارییەكە (دارەوان قاسم) بوو كە توانی هاتریك تۆماربكات و رۆڵی هەبێت لە بەدەستهێنانی یەكەم سەركەوتن لە یەكەم یاری وەرزی نوێدا، گۆڵەكەی دیكەش یاریزان (رزگار ئەحمەد) تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش یانەی ئاسۆ گەیشتە قۆناغی دووەم و لەیاری داهاتووش بەرامبەر یانەی شێخان یاری دەكات كە ئەویش لەلایەن خۆیەوە لە یانەی سناعەی بردەوە".

لەدوای یارییەكە ، كامەران جەبار راهێنەری یانەی وەرزشی ئاسۆ وتی : " سوپاس بۆ خوا توانیمان لە یەكەم یاریدا سەركەوتنێكی گرنگ و گەورە تۆمار بكەین ، من متمانەی تەواوم بە یاریزانەكان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن ئامانجەكە بپێكن كە گەیشتنە بە خولی پلە یەكی كوردستان".


 

رێكان عزیز