تۆپی بالە ... پێشمەرگەی سلێمانی لە هەولێری بردەوە

چوار شەممە, 25 نیسان 2018 07:52

 

لە چوار چێوەی یارییەكانی دوا هەفتەی خولی بژاردەی یانەكانی عێراق بۆ تۆپی بالە ، یانەی هەولێر لە هۆلی یانەكەی میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كرد ، یارییەكەی پێ دۆراند بە ئەنجامی (3 – 1) گێم.

گێمی یەكەمی یارییەكە لە بەرژەوەندی پێشمەرگەكان بەكۆتاهات بە ئەنجامی ( 25 - 18) لە گێمی دووەم یاریزانانی هەولێر ئەگەر چی هیچ هیوایەكیان نەبوو بۆ سەركەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین بەڵام توانیان گێمی دووەم لە بەرژەوەندی خۆیان بە كۆتا پێ بهێنن بە ئەنجامی ( 25 - 21 ) دوای سەركەوتنی گێمی دووەم لەلایەن یاریزانانی هەولێر جارێكی تر یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی وەكو پاڵەوانی پارساڵ بوونی خۆیان لە یاریگا سەپاند و توانیان دوو گێمی یەك لە دوای یەك ببەنەوە بە ئەنجامەكانی ( 25 - 15 ) (25 - 17 ) و كۆتایی بە یارییەكە بهێنن".

بەم سەركەوتنە پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتە چواری گۆشەی زێرین و یانەی هەولێر لە پلەی پێنجەمی خولەكە مایەوە بە دەست بەتالی ماڵئاوای لە خولی بژاردەی یانەكانی عێراق بۆ تۆپی بالە كرد.


 

رێكان عزیز