ئاگادارییەك لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستانەوە

پێنج شەممە, 13 ئەیلول 2018 07:44



یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی یانەكانی خولی نایابی كوردستان و خولی پلە یەكی كوردستان دەكات لە رۆژی شەممەی داهاتوو نوێنەریان ئامادەبن".

ئەمەش دەقی ئاگادارییەكەیە:

تایبەت بە یانە پلەنایاب و پلەیەكەكانی كوردستان ..

ئاگاداری نوێنەرانی یانە پلەنایاب و پلەیەكەكانی كوردستان دەكەینەوە، بۆ كۆبوونەوەكەی رۆژی شەممە 2018/9/15 كە پێویستە نوێنەری یانەكان (سەرۆك یان جێگری سەرۆك یان سكرتێر یان ئەندامی) یانەكە بێت، ئەوا هەر یانەیەك تەنیا یەك كەس بۆی هەیە لە كۆبوونەوەكە ئامادەبێت، بە هیوای ئەوەی هاوكاریمان بكەن و دواتر گلەیی لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان نەكرێت.




رێكان عزیز