یانەی هەولێر ئاگادارییەك ئاراستەی فۆتۆگرافەرەكانی كوردستان دەكات

چوار شەممە, 19 ئەیلول 2018 06:57



یەكێتی تۆپی پێی عێڕاق بەشێوەیەكی فەرمی ، مەرج لەسەر هاتنە ژوورەوەی رۆژنامەنووسان و فۆتۆگرافەران دادەنێت و داوای برێك پارەیان لێدەكات".
لە روونكردنەوەیەكدا یانەی وەرزشی هەولێر سەبارەت بە بریاری یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەڵێت :" بۆ ئەوەی تووشی گرفت نەبین و ئێوە ئاگاداربن یانەی وەرزشی ھەولێر ھیچ پەیوەندییەكی بە دروستكردنی باج نییە و ئەم كارە تەنها و تەنها یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەنجامی دەدات لە رێگەی لقی شارەكانی یەكێتیەكە و بەمشێوەیە:
١- سەبارەت بەكەناڵەكانی ئاسمانی و لۆكاڵی رێگە نادرێت ھیچ كەنالێك لە نێو یاریگاكان ئامادە بن، دەبێت لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی عێراق و كۆمپانیای عشتار رێكبكەون تا ئێستا تەنیا كەناڵی ( دوری و ئەلكاس)ی قەتەری مافی گواستنەوە و ئامادەبوونی لە نێو یاریگاكان ھەیە و ھەروەھا بۆ ئەنجامدانی راپۆرتیش رێگە نادرێت.
ئەم كارە پەیوەندی بە یانەی ھەولێر نییە و دەتوانن لە رێگەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق پەیوەندی لەگەڵ كۆمپانیای عشتار ئەنجام بدەن.
٢- سەبارەت بە فۆتۆگرافەری وەرزشی دەبێت لە رێگەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لقی ھەولێر داوایەك ئاراستەی یەكێتی تۆپی عێراق بكەی بۆ دروستكردنی باج. یەكێتی تۆپی پێی عێراق باجێكی گشتی دروست دەكات لە ھەموو یاریگاكانی عێراق كاری پێدەكرێت لە بەرانبەردا بری (١٠٠)$ لە فۆتۆگرافەرەكە وەردەگیرێت.
یانەی ھەولێر مافی یەك باجی ھەیە و ئەم باجەش بۆ ( محەمەد ئەحمەد) فۆتۆگرافەری یانەكەمان دروستكراوە.




رێكان عزیز