یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات

چوار شەممە, 17 تشرینی یەکەم 2018 07:53

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئاگاداری كەناڵە لۆكاڵی و ئاسمانیەكان دەكاتەوە بۆ گواستنەوەی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بەشێوەی راستەوخۆ پێویستە سەردانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بكەن بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن.

ئەمەش دەقی ئاگادارییەكەیە:

تایبەت بە دەزگەکانی راگەیاندن ..

ئاگاداری سەرجەم کەناڵە لۆکاڵی و ئاسمانییەکانی کوردستان دەکەینەوە، بۆ گواستنەوەی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە تایبەت خولی نایابی کوردستان بە شێوەیەکی راستەوخۆ، دەتوانن سەردانی بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە هەولێر بکەن، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن و خزمەت بە وەرزش و وەرزشوانانی کوردستان بکەین.

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
16 ــی ئـۆکـتـۆبـەری 2018