یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سەرپەرشتیارەكانی خۆی ئاگادار دەكاتەوە

22/01/2019 - 09:23 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/كوردستانی

 

بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی تایبەت بۆ سەرپەرشتیارانی یاری خول و چالاكییەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، رۆژی چوارشەممە 2019/1/23 لە كاتژمێر 11:00ـی بەیانی، لە بارەگەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، تاقیكردنەوە بۆ ئەوانەی بە نیازن سەرپەرشتیاری یارییەكان بكەن دەكرێت.

مەرجەكان بەشداربوون ئەمانەن:
۱- بەشداربوو، پێویستە لە رابردوو یاریزان یان ناوبژیوان یان راهێنەری تۆپی پێ بووبێت.
۲- تەمەنی بەشداربوو، لە 45 ساڵ كەمتر نەبێت و لە 60 ساڵیش زیاتر نەبێت.