ڤینگەر لەدەرگای مەدرید دەدات

رێكان عزیز 09/05/2016 - 09:34 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئارسن ڤینگەری فەرەنسی و راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی هەوڵەكانی خۆی چڕ كردۆتەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی ریال مەدرید".

رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێسی بەریتانی بڵاوی كردەوە ڤینگەر ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆندێك پێشكەشی ریال مەدرید بكات بۆ ئەوەی لوكاس فاسكێز بباتە یاریگای ئیمارات".

ئەو رۆژنامەیە روونی كردۆتەوە ، ڤینگەر دڵنیایە لە رۆیشتنی ئەلێكسیس سانچێز بۆ دەرەوەی لەندەن و بۆ ئەمەش دەیەوێت فاسكێز بكاتە شوێنگرەوەی ئەستێرە چیلییەكە".

لەئێستادا ئەرسناڵ دەبێت ركابەری یانەی لیڤەرپوول بكات بۆ ئەوەی یاریزانەكە بباتە ریزەكانی چونكە فاسكێز بۆتە جێگای تێبرینی یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی".


 

رێكان عزیز