ریال مەدرید بەمشێوەیە ئەربیلوای بەڕێكرد

رێكان عزیز 09/05/2016 - 10:49 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەلڤارۆ ئەربێلوا بەشێوەیەكی فەرمی بڕیاری وازهێنانی لە یانەی ریال مەدرید راگەیاند و ماڵئاوایی لە یاریزانان و هاندەرانی یانەكە كرد".

ئەربیلوا لەیاری بەرامبەر یانەی ڤاڵانسیا بەشداریكرد و هاندەران بە چەپڵەرێزان ماڵئاواییان لێكرد ، ئەمەش دوای حەوت ساڵ یاریكردن لە ڕیزی ئەو یانەیە".

لەدوای كۆتایی هاتنی یارییەكە ، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدرید لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی رێزی لە ئەربیلوا گرت و درێسێكی تایبەت و دیارییەكی پێبەخشی و سوپاسی كرد كە لەماوەی رابردوو لەگەڵ تیپەكە كاری كردووە".

رێكان عزیز