زێدان ئامانجی ریال مەدریدی ئاشكراكرد

رێكان عزیز 09/05/2016 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید ئامانجی تیپەكەی ئاشكرا دەكات ئەویش بردنەوەیە بەرامبەر یانەی دیپۆرتیفۆ لاكەرۆنیا".

زێنەدین زێدان لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان ووتی : " ئێمە لەدواین ساتەكانی خولی ئیسپانیاین ، تەنها یەك یاریمان ماوە رەنگە زۆر شت رووبدات".

زیزۆ ووتی : " ئامانجی ئێمە بردنەوەی تیپەكەیە بەرامبەر یانەی دیپۆرتیفۆ لاكەرۆنیا كە دواین یاری ئێمەیە ، بۆ ئەمەش پلانی تایبەتی خۆمان هەیە".

راهێنەرەكەی ریال مەدرید ووتی : " نابێت لە ئێستاوە بیر لەیاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكەینەوە ، سەرەتا دەبێت بردنەوە بەرامبەر یانەی دیپۆرتیفۆ لاكەرۆنیا تۆماربكەین و دواتر بیر لەیاری غەرناتە و بەرشلۆنە دەكەینەوە".


 

رێكان عزیز