بزانه‌ (MSN)له‌سه‌رده‌مى ئه‌نریكى له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ چه‌ند گۆلیان تۆمار كردووه‌

09/05/2016 - 19:08 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

هه‌رسىَ هێرشبه‌ره‌كه‌ى به‌رشلۆنه‌ ناسراوه‌ به‌ (MSN)ژماره‌یه‌كى نمونه‌یى گۆل تۆمار كردنیان تۆمار كردووه‌ ، دواى ئه‌وه‌ه‌ى شه‌وى رابردوو پێنچ گۆلیان تۆمار كرد له‌یانه‌ى ئیسپانیۆل و ژماره‌ى گۆله‌كانیان بۆ (249)گۆل به‌رز بویه‌وه‌ .
رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنى بلاَوى كردۆته‌وه‌ هه‌رسىَ یاریزانه‌كه‌ى به‌رشلۆنه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژماره‌ى گۆله‌كانیان بگه‌ینه‌ (250)گۆل به‌ر له‌ كۆتایى هاتنى وه‌رزى ئه‌مساڵ ، میسى و سوارێز و نیمار رێژه‌ى (67,8%)گۆلیان تۆمار كردووه‌ له‌وكاته‌ى لویس ئه‌نریكى بۆته‌ راهێنه‌رى به‌رشلۆنه‌ .
له‌وه‌رزى یه‌كه‌م هه‌رسىَ یاریزان (122)گۆلیان تۆمار كرد به‌م شێوه‌یه‌ بوو :
میسى (58)گۆل
سوارێز (25)گۆل ،به‌لاَم سه‌رتایى یارى كردنى به‌درێسى بلوگرانه‌ له‌ (24)ئكتۆبه‌رى (2014)بوو .
نیمار (39)گۆل
له‌وه‌رزى دووه‌م هه‌رسىَ یاریزان (127)گۆلیان تۆمار كردووه‌ به‌م شێوه‌یه‌ :
میسى (41)گۆل
سوارێز (56)گۆل
نیمار (30)گۆل.

ن.ش