بۆئاهه‌نگ گێرانى نازناوى خولى لالیگا ،بزانه‌ ئه‌نریكى چه‌ند كه‌س له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات

09/05/2016 - 22:20 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی


لویس ئه‌نریكى راهێنه‌رى به‌رشلۆنه‌ بریارى داوه‌ (55)كه‌س له‌گه‌ڵ خۆى ببات بۆیاریگاى غه‌رناته‌ ،بریاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ دوا هه‌فته‌ى خولى لالیگا رووبه‌رووى یه‌ك ببنه‌وه‌ .
رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنى ئاشكراى كردوه‌ ئه‌نریكى بریارى داوه‌ (55)كه‌س له‌گه‌ڵ خۆى ببات له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانى به‌شداریان كردووه‌ له‌ یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ .
له‌ هه‌مان كاتدا بریاره‌ ده‌سته‌ى هونه‌رى و پزیشكى و كارمه‌ندانى ژوورى خۆ گۆرین له‌گه‌ڵ خۆى ببات بۆ یاریگاى غه‌رناته‌ ئه‌گه‌ر بێت و نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن ئاهه‌نگ بگێرن .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ رۆژى هه‌ینى داهاتوو گه‌شت ده‌كه‌ن ، واته‌ رۆژێك به‌ر له‌یارى غه‌رناته‌ بریاره‌ رۆژى شه‌مه‌ى داهاتوو یاریه‌كه‌ به‌رێوه‌ بچێت .
تا ئێستا لویس ئه‌نریكى هیچ زانیاریه‌كى له‌سه‌ر پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه‌ ،به‌لاَم سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ئاماده‌ى ئه‌م یاریه‌ ده‌بن له‌پاڵ كارمه‌ندانى به‌رشلۆنه‌ له‌نێو پلیكانى یاریگا بۆئه‌وه‌ى پاڵپشتى یانه‌كه‌ بكه‌ن له‌نێو یاریگا .

ن.ش