به‌رشلۆنه‌ له‌رۆژى كۆتایى نازانێت ئازار چیه‌ !

09/05/2016 - 23:34 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی


شتێكى ئاسایه‌ ئه‌گه‌ر جیاوازى نێوان پێشه‌نگى یانه‌كان و دووه‌مى ریزبه‌ندى یه‌ك خاڵ بێت ، هه‌وادارانى دووه‌مى ریزبه‌ندى هیوا ده‌خوازن یانه‌كه‌ى پێشه‌نگ له‌ هه‌فته‌ى كۆتایى تووشى شكست بێت بۆئه‌وه‌ى یانه‌كه‌یان ببێته‌ پاڵه‌وان ،ئه‌مه‌ ئاواتى هانده‌رانى ریال مه‌دریده‌ له‌ دوا هه‌فته‌ى كۆتایى خولى لالیگا .
جیاوازى نێوان به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید یه‌ك خاڵه‌ ، به‌رشا به‌رامبه‌ر غه‌رناته‌ یارى ده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى ، ریال مه‌درید ده‌چێته‌ ریازۆر و ده‌بێته‌ میوانى دیبه‌رتیڤۆ لاكه‌رۆنیا ، هه‌ریه‌كه‌و یه‌ك هه‌لیان له‌به‌ر ده‌مه‌ بۆئه‌وه‌ى ببنه‌ پاڵه‌وان ، یه‌كسان بوون یاخود دۆراندن له‌لایه‌ن به‌رشلۆنه‌ ،ئه‌وا نازناوه‌كه‌ له‌ ده‌ست ده‌دات بۆریال مه‌درید ،ئه‌گه‌ر بێت و كورانى زێدان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
بۆمێژو بگه‌رێینه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك سیناریۆمان بینوه‌ له‌ دوا هه‌فته‌ى كۆتایى حه‌وتوه‌رز هه‌وادارانى ریال مه‌درید دڵته‌نگ بوینه‌و له‌چوار وه‌رز دڵخۆش بوینه‌.
به‌رشلۆنه‌ له‌ دوا هه‌فته‌ى كۆتایى له‌وه‌رزه‌كانى (1929،1947،1986،1991،1992،1994)توانیوه‌تى ببێته‌ پاڵه‌وان ، له‌به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید له‌وه‌رزه‌كانى (1929، 1983،1992،،19993)تووشى شكست هاتوه‌ .
ریال مه‌درید تاكه‌ یانه‌ نیه‌ بۆته‌ قوربانى رۆژه‌كانى كۆتایى خوله‌كه‌ ،به‌ڵكو ئیشبلیه‌ له‌ساڵى (1940)،ئه‌تله‌تیك بلباو له‌ساڵى (1947)، دیبه‌رتیڤۆ لاكه‌رۆنیا له‌ساڵى (1994)نازناوه‌كانیان له‌ده‌ست داوه‌ ،به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كى نامۆ له‌ دوا رۆژه‌كانى خوله‌كه‌ بۆبه‌ر وه‌ندى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ .
ته‌نیا چوار یانه‌ توانیویانه‌ له‌ دوا هه‌فته‌ى خوله‌كه‌ له‌ پله‌ى دووه‌م بوینه‌و نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌ ،ئه‌وانیش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ساڵى (19940)، فاله‌نسیا له‌ساڵى (1947)، ئه‌تله‌تیك بلباو له‌ساڵى (1983)و به‌رشلۆنه‌ چوار جار توانیوه‌تى مێژوو بگۆرێت له‌مه‌و پێشدا .

ن.ش