ریال مەدرید بەفەرمی نازناوەكە پێشكەشی عێراق دەكات

29/05/2016 - 10:14 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

سەرۆكی یانەی ریال مەدرید لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە سەرجەم یاریزان و هاندەرانی تیپەكەی دەكات و نازناوی چامپیۆنس لیگ پێشكەشی عێراقییەكان دەكات".

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەلێدوانێكیدا دوای تەواوبوونی یاری نێوان ئەتلەتیكۆ مەدرید و ریال مەدرید بۆ رۆژنامەنوسان ووتی : " لەم كاتەدا پیرۆزبایی لەسەرجەم یاریزانان دەكەم شانازی بەوە دەكەم كە سەرۆكی ئەم یانە مێژووییەم".

پێرێز ووتی : " ئەم نازناوە پێشكەشی هەموو هاندەرێكی ریال مەدرید دەكەم ، بەتایبەت بنەماڵەی قوربانیانی رووداوە دڵتەزێنەكەی عێراق ، پشتگیرییان دەكەم".

سەرۆكەكەی ریال مەدرید ووتی : " ئێمە لەم چەند ساڵەی دوایی پلانی تایبەتمان داناوە و توانیومان سەركەوتووبین لە بەدەستهێنانی نازناوەكان ، ئامانجەكانیشمان سنووریان نابێت".


 

رێكان عزیز